كاربه‌ده‌ستـانی ئه‌فغانی ده‌ڵـێـن ئێستا له ئه‌فغانستاندا چه‌كداران له ئێران و عیراقه‌وه
په‌یوه‌ندی به یاخیبوانه‌وه ده‌كه‌ن. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه هاتووه دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران چه‌ند كه‌سـێـكیان ده‌ستگیركردووه كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی دزه‌یان كردووه له ئێرانه‌وه بۆ ناو ئه‌فغانستان و گومانی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كه‌ن تیرۆریست بن.
ڕۆژی پـێنج‌شه‌ممه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان ئه‌م ده‌ستگیركردنانه‌ی پشت‌ڕاست كرده‌وه.
گوته بـێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان، یوسف ستانزایی ده‌ڵێت هه‌موو گومان لێـكراوه‌كانی كه ده‌سـتگیركراون له ماوه‌ی ڕابووردوی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بووه، به شـێوه‌یه‌كی نا یاسایی له ڕێـگای ئێرانه‌وه سنوریان به‌زاندووه.
گوتیشی پۆلیسی شاری نـیمروز چوار كه‌سیان ده‌ستـگیركردووه كه عیراقیه‌ك و ئێرانیه‌ك و دوو كه‌شمیرین.
لـێكۆڵینه‌وه‌كانیش هێشتا به‌رده‌وامه، وه ده‌ڵێت پـێـده‌چـێت عیراقیـیه‌كه به‌ره‌و قه‌نده‌هار له باشوری ئه‌فغانستان به‌ڕێ كه‌وتبێت كه چه‌كداره یاخیبوه‌كانی تالیبان بونێـكی به هێزیان له‌ویادا هه‌یه. گوتیشی پلانی هه‌بووه كه چه‌ند كارێـكی تیرۆریستی ئه‌نجام بدات.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئاماژه پـێـكردنه ماوه‌یه‌كه ته‌قینه‌وه خۆكوژیـیه‌كان له ئه‌فغانستان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه، هه‌ر له ماوه‌ی چوارمانگی ڕابووردودا 24 ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی ڕویداوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه كه‌سـێـك كه پـێـده‌چێت سه‌ر به یاخیبوانی تالیبان بووبێـت، جلی ژنانی له‌به‌ردا بووه 5 كه‌سی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان كوشتووه.
پـسـپـۆره‌كانی ئاسایش ده‌ڵێن، پـێده‌چـێت چه‌كداره یاخیبوه‌كانی ئه‌فغانستان ئێستا به شێوه‌یه‌كی زیاتر شـێوازی یاخیبوه عیراقیـیه‌كان به‌كار ده‌هـێنن.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن زۆربه‌ی هـێرشه‌كان له پاكستانه‌وه ڕێـكده‌خرێت، كه به سه‌دان چه‌كدار بنكه‌ی كاتیـیان له‌و ناوچه خـێڵه‌كی و نیمچه سه‌ربه‌خۆیانه دامه‌زراندووه.
پاكستان ده‌ڵێت نزیكه‌ی 80 هه‌زار سه‌ربازی له‌و سنور و ناوچانه‌دا بڵاو كردۆته‌وه به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایش و ده‌سـتگیركردنی ڕاكردووه‌كانی قاعیده وتالیبان.
ناڕه‌زایی وڵاتیانی شار و شـارۆچكه‌كانی ئه‌فغانستان به‌رامبه‌ر به‌م هـێرشانه له زیاد بووندایه. ئه‌م چه‌ند ته‌قینه‌وه خۆكوژیانه، خۆپـیشـاندانی گه‌وره و به‌رفراوانی لێ كه‌وته‌وه، تیایدا داوا ده‌كرا كۆتایی بـهـێنرێت به‌و جۆره هـێرشانه.
زیاتر له 1000 كه‌س به‌شداریان كرد له خۆپـیشـاندانـێـك له باشوری ئه‌فغانستان، داوای سنورێـكی ئاسایشتر له‌گه‌ڵ پاكستانـیان ده‌كرد و كۆتایی هـێنان به هێرشه خۆكوژیـیه‌كان.