پـزیـشـكهكانی نه‌خۆشخانه‌ی ههداسهی ئۆرشه‌لیم نهشتهرگهریـیهكیان بۆ سه‌رۆك
وه‌زیری ئیسرائیلی، ئه‌ریاڵ شارۆن كردووه به مه‌به‌ستی به‌ستنی لوله‌یه‌ك له گه‌ده‌ی تا له ڕێـگه‌یه‌وه خواردنی بده‌نێ.
ئه‌م هه‌واڵه له ڕاگه‌یاندنـێـكی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا هاتووه و ده‌شڵێت هـێـشـتا شارۆن له دۆخێـكی ناله‌باردایه به‌ڵام جـێـگـیره له دوای ئه‌و نهشـتهرگهریـیهی بۆی كراوه كه پـێی ده‌گوترێت gastrostomy واته كونكردنی گه‌ده به مه‌به‌ستی ئاسانكردنی دانی خواردن به نه‌خۆش. به‌ڵام ڕاگه‌یاندنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كرد كه بۆچی ئه‌م نه‌شـته‌رگه‌ریـیه پـێـویست بوو.
به‌ڕێز شارۆن له 4 ی كانوونی دووه‌م دووچاری جه‌ڵده‌یه‌كی به‌هـێز بوو. تیمه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌كه دوو جار نه‌شته‌رگه‌ریـیان بۆ ئه‌نجام داوه به مه‌به‌سـتی نـزم كردنه‌وه‌ی گرێـكانی مـێشـكی.
هه‌رچه‌نده به‌ڕێز شـارۆن زوو چاوی كرده‌وه به‌ڵام له‌و كاته‌وه هه‌وڵ ده‌درێـت به هۆشی بهـێنهوه به‌ڵام شـكستیان هێناوه.
پسـپۆره پـزیشـكیـیه‌كان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیر به‌هۆش بێـته‌وه ئاستمه بتوانێت چالاكیـیه ئاسایـیهكانی دهستـپـێـبكاتهوه.