سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وابه‌سته‌ی خه‌باتێكی درێژخایه‌نه له دژی سه‌ركوتكردن له سه‌رانسه‌ری جیهاندا .
سه‌رۆك بوش، له میانه‌ی ووتاری ساڵانه‌یدا كه له كۆنگرس پێشكه‌شی كرد، گوتی وڵاته‌كه‌ی هێشتا به‌رده‌وامه له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆرستان له عێراق و ئه‌فغانستان و شوێنه پڕكێشه‌كانی تری جیهان.
ئه‌م ووتاره‌ی سه‌رۆك له ڕێگه‌ی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه په‌خش كرا‌و ملیۆنه‌ها ئه‌مریكی ته‌ماشای كرد. سه‌رۆك گوتی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا له سه‌رانسه‌ری جیهاندا لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی به‌ڕێوبردنی حكومه‌ت هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه. به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌ڵبژاردنه دیموكراسیانه‌یه كه له ئه‌فغانستان و عێراق به‌ڕێوه‌چوون، هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌كانی تر بۆ ده‌ستكه وتنی ئازادییه‌كی گه‌وره‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ر له لوبنانه‌وه تاوه‌كو میسر.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش گوتی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، زیاتر له نیوه‌ی خه‌ڵكی جیهان له ووڵاتانی دیموكراتخوازدا ده‌ژین. وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش نیوه‌كه‌ی تری جیهانی بیر نه‌چۆته‌وه. شوێنه‌كانی تری وه‌ك سوریا، بورما، زمبابوای، كۆریای باكور و ئێران چونكه یه‌كسانی و ئاشتی ئه‌م جیهانه پێویستی به ئازادی ئه‌وانیشه.
سه‌رۆك ڕه‌خنه‌ی له ڕادیكاڵه ئیسلامیه‌كان گرت و گوتی ئه‌وانه بیروباوه‌ڕی پاك و ڕاستگۆیانه ده‌كه‌نه بیرۆكه‌ی تیرۆر و مردن. تیرۆرستانیش وه‌ك ئوسامه بن لادن له دژی دیموكراسین و ده‌یانه‌وێت سیسته‌مێكی بێ به‌زییانه و تاك ڕه‌وی بچه‌سپێنن.
به‌شی زۆری ئه‌م ووتاره ساڵانه‌یه‌ی سه‌رۆك بوش ده‌رباره‌ی ساڵی ڕابردوو و پێشبینیه‌كانی ساڵی داهاتوو بوو، بێ له مه‌سه‌له ناوخۆییه‌كانیش.
ئه‌ندامانی پارتی كۆمارییه‌كان تێكڕا چه‌پڵه‌یان بۆ ووتاره‌كه‌ی سه‌رۆك لێدا و ئه‌ندامانی پارتی ئۆپۆزسیۆنیش واتا دیموكراته‌كان بێده‌نگ بوون كاتێك كه سه‌رۆك باسی له به‌رده‌وامی به‌هێزی گه‌شه‌ی ئابوری كرد.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ووتاری ساڵانه‌ی سه‌رۆك بوش، كلیكی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.