پۆلیسی عیراقی ده‌ڵێت هێرشه‌كانی به بۆمب بۆ سه‌ر كه‌نیسه‌كان له به‌غدا وكه‌ركوك به
لایه‌نی كه‌م 3 كه‌سی كوشـتووه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌شی بریندار كردووه.
ئه‌وان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كان له یه‌ك كاتدا له ده‌ره‌وه‌ی 2 كه‌نیسه له كه‌ركوك و 4 له به‌غدا ڕووی داوه.
ته‌قینه‌وه‌كان پاش ماوه‌یه‌كی كورت هات، به دوای بڕیاری سه‌رۆكی دادگا بۆ دواخستنی دادگایـیه‌كه‌ی دكتاتۆری عیراقی، سه‌دام حوسـه‌ین بۆ چوارشه‌ممه‌ی ئاینده.
له توندوتیژیه‌كی دیكه‌دا ڕۆژی یه‌ك‌شه‌ممه، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی به‌بۆمبڕێژكراو، چوار سه‌ربازی عیراقی له نزیك شاری تكریت كوشتووه. وه له هێرشـێـكی دیكه‌ش یاخیبوان 10 كه‌سیان له باشوری به‌غدا كوشتووه.