دادگایی كردنه‌كه‌ی سه‌دام و حه‌وت له كاربه‌ده‌ستانی ڕژێمی پـێـشـوی عیراق ده‌ستی
پـێـكردهوه پاش دواخـستنی بۆ ماوه‌ی پـێنج ڕۆژ، وه‌ك دادگا ده‌ڵێت به هۆی ئاماده نه‌بوونی شایهتهكانهوه بووه.
سه‌ره‌تا دادوه‌ر ڕه‌ئوف ڕه‌شید عه‌بدولڕه‌حمان تیمی به‌رگریکردنی ئاگاداركرد له‌وه‌ی ڕێـگه به گوتاری سیاسی نادات و هۆڵی دادگا شوێنی گوتاردان نیه.
دوای چه‌ند خوله‌كێـك له ده‌ست پـێـكردنی دادگاكه، دادوه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان، تاوانبار به‌رزان تكریتی، سه‌رۆكی پـێـشوی ده‌زگای موخابه‌راتی عیراقی، كرده ده‌ره‌وه له دوای بێ ده‌نـگ نه‌بوونی و هـێرشكردنی بۆ سه‌ر دادگاكه.
پاشان سه‌دام داوای كرد هۆڵی دادگا بهجێبهـێڵێت، دادوه‌ر عه‌بدولڕه‌حمانیش گوتی بیكه‌نه ده‌ره‌وه، سه‌دامیش گوتی، چۆن ده‌ڵێت بیكه‌نه ده‌ره‌وه من 35 ساڵ ئه‌م وڵاته‌م به‌ڕێوه‌بردووه، خۆم داوای چونه ده‌ره‌وه ده‌كه‌م و مه‌ڵێ بچـۆره ده‌رێ. پاشان سه‌دام هۆڵی دادگای بهجێـهـێشت، وه به دوایدا عه‌واد به‌نده‌ر و ته‌ها یاسین ڕه‌مه‌زانیش كرانه ده‌ره‌وه.
تیمی به‌رگریکردن ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی و هه‌ڕه‌شه‌یان كرد به‌وه‌ی هۆڵی دادگاكه به جـێدههـێـڵن، دادوه‌ریش ئاگاداری كردنه‌وه، ئه‌گه‌ر هۆڵه‌كه بهجـێبهێڵن ئه‌وا بۆیان نیه جارێـكی دیكه بێنه‌وه ژوورێ.
پاشان هـێمنی گه‌ڕایه‌وه بۆ هۆڵی دادگاكه و ده‌ستكرا به گوێـگرتن له شایه‌ته‌كانی داواكاری گشتی.
له كۆتایـیدا دادوه‌ر ڕه‌ئوف ڕه‌شید عه‌بدولڕه‌حمان دانیشـتنه‌كانی بۆ چوارشه‌ممه‌ی ئاینده دواخسـت و گوتیشی، ئه‌گه‌ر چوارشه‌ممه ڕێـكه‌وتی سه‌ری سـاڵی نوێی كۆچی بـێـت ئه‌وا بۆ پـێـنجشه‌ممه دواده‌خرێت.
سه‌دام وحه‌وت كاربه‌ده‌ستی ڕژێمی پـێـشـوی عیراق به تومه‌تی كوشتنی 148 كه‌س دادگایی ده‌كرێن كه له شارۆچكه‌ی دجێـل له دوای هه‌وڵه سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی بۆ كوشتنی سه‌دام له ساڵی 1982 كوژراون.