جه‌نگاوه‌ره کورده‌کانی تورکیا ئه‌فسه‌رێکی پۆلیسی تورکیان ئازاد کردووه که بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگه به بارمته گرتبوویان.
ئه‌ندامانی پارتی کرێکرانی کوردستان - په‌که‌که - به ئاماده‌بوونی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی تورکیا ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌یان له بنکه‌یه‌کی پارته‌که‌یان له باکوری عێراق ئازاد کردووه.
لێپرسراوانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن " هاکان ئه‌جل" ی ئازادکراو له بارودۆخێکی ته‌ندروستی باشدایه.
په‌که‌که گه‌وره‌ترین گروپی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایه و له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا و عێراقه‌وه ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن. تاوه‌کو ئێستاش به درێژایی 20 ساڵی ڕابوردوو، نزیکه‌ی 30 هه‌زار که‌س بۆته قوربانی پێکدادانه‌کانی نێوان له‌شکری تورکیا و جه‌نگاوه‌ره کورده‌کان .
جێی باسه، په‌که‌که له‌سه‌ر لیستی ڕێکخراوه تیرۆرستیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه. تورکیاش خوازیاره ئه‌مریکا کاری زیاتر بکات بۆ سه‌رکوتکردنی جه‌نگاوه‌ره کورده‌کان له باکوری عێراق.