ۆرمێکی نوێی کۆمپیوته‌ر له سێی مانگی فێبریوه‌ریدا به شێوه‌یه‌کی زۆر خێرا بڵاوده‌بێته‌وه و هه‌ڕه‌شه له تێکدانی هارد درایڤی سه‌ده‌ها هه‌زار کۆمپیوته‌ر ده‌کات.
ئه‌م ۆرمه به "Nyxem" یان "Kama Sutra" ناسراوه و ڕاگه‌یه‌ندراوه که له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه ده‌ستی به بڵاوبونه‌وه کردووه و وه‌ک فایلێکی ئه‌تاچمێنت له ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵه‌وه ڕه‌وانه ده‌کرێت. کاتێک که ئه‌م فایله ده‌کرێته‌وه، ۆرمه‌که کار له کۆمپیوته‌ره‌که ده‌کات و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئیمه‌یڵانه‌دا ده‌ڕوات و بڵاوده‌بێته‌وه که له‌و کۆمپیوته‌ره تووشبووه‌وه ده‌نێرێت.
شاره‌زایان ده‌ڵێن له‌م ۆرمه کۆڵیونه‌ته‌وه و بۆیان ده‌رکه‌وتووه که ۆرمه‌که دووچاری سه‌ده‌ها هه‌زار کۆمپیوته‌ر بووه، ئه‌مه‌ش به پێی ماڵپه‌رێک که هه‌موو حاڵه‌تی کۆمپیوته‌ره تووشبووه‌کانی تیادا تۆمارکراوه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ئه‌م ۆرمه وا داهێنراوه که زانیارییه‌کانی ناو فایله‌کانی هارد درایڤی کۆمپیوته‌ری تووشبوو له سێی مانگی فێبریوه‌ری داهاتوودا بسڕێنێته‌وه و له جیاتی زانیاری تری تیادا بنوسێته‌وه.
هه‌ربۆیشه ئامۆژگاری هه‌موو به‌کارهێنه‌رانی کۆمپیوته‌ر ده‌که‌ن ئاگادار بن و ئیمه‌یڵی که‌سانی نه‌ناسراو نه‌که‌نه‌وه و به‌رنامه‌ی دژه ڤایرۆس بۆ لابردنی هه‌موو جۆره به‌رنامه‌یه‌کی زیانبه‌خش له کۆمپیوته‌ره‌کانیان به‌کار بهێنن. جێی باسه، ئه‌م ۆرمه کار له کۆمپیوته‌ره‌کانی جۆری ئاپڵ یان ماک ناکات.