ئێران هۆشداری حكومه‌ته ڕۆژئاوایـیه‌كان ده‌كات به ڕوودانی كێشه له جیهانی نه‌وت و بانقدا ئه‌گه‌ر سزای نێونه‌ته‌وه‌یی به سه‌ردا بسه‌پێنن له سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه گومان لێـكراوه‌كه‌ی.
ئاژانسی هه‌واڵی ئێران له زاری وه‌زیری ئابوری داود دانش جه‌عفه‌ری ڕایگه‌یاند، وڵاتانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران‌دا دووچاری كێشه ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان سزاكانی به سه‌ر ئێران‌دا بسـه‌پـێـنـێـت. هه‌روه‌ها گوتیشی، سه‌پاندنی ئه‌م سزایانه وا ده‌كات وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت سه‌رمایه‌كانیان له بانقه ئه‌وروپییه‌كانه‌وه بگوێزنه‌وه بۆ بانقه‌كانی شوێنه ئارامه‌كانی جیهان.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی داوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی كتوپڕی كرد له 2 ی شوباتدا بۆ گوێـگرتن له سكاڵای ئه‌وروپیـیه‌كان سه‌باره‌ت به ڕه‌وانه كردنی ئێران بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش. ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه دێت دوای شكاندنی ئه‌و ڕێكه‌وتنـنامه‌یه‌ی كه پێش دوو ساڵ له مه‌وبه‌ر ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وروپیـیه‌كان له سه‌ری ڕێـك كه‌وتبون.
وڵاته یه‌كـگرتووه‌كان ئێران تاوانبار ده‌كات به به‌كار هێنانی توێژینه‌وه ناوه‌كییه‌كانی بۆ درووستكردنی چه‌كی ناوه‌كی. به‌ڵام تاران دووپاتی ده‌كاته‌وه كه به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كانی ئاشتی خوازانه‌یه.