له دوای ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی ساڵی 1991 له باشوری كوردستان‌دا، ده‌روازه‌یه‌كی نوێ بۆ بواری ڕۆژنامه‌وانی واڵا بوو.
له‌و ده‌روازه‌یه‌شه‌وه، ئازادییه‌كی بێ پێشینه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری سه‌ری هه‌ڵدا و كار گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی خوێنه‌ر هه‌بوو ده‌یانگووت پاره‌ی كڕینی ئه‌و هه‌موو گۆڤار و ڕۆژنامانه له كوێ بێنن.
مانگ له دوای مانگ، ساڵ له دوای ساڵ، هه‌ندێ له‌و ڕۆژنامانه نه‌مان و هه‌ندێكیان باوه‌ڕی خوێنه‌رییان له ده‌ستدا و هه‌ندێكی تریشیان له مانگانه‌وه بوونه وه‌رزانه و دواتر ناو به ناو.
بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م باسه، به‌ڵێن ساڵح له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردی ده‌كات كه پێشتر سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی "هاوڵاتی" بوو و ئێستاش ڕۆژنامه‌یه‌كی نوێ به ناونیشانی" ئاوێنه" بڵاوده‌كاته‌وه.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌كه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌ی بكه.