دوای ناساغییهكی درێژخایه‌ن میری كوێت له ته‌مه‌نی 78 سـاڵیدا كۆچی دوایی كرد. بۆ نزیكه‌ی 30 ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی كوێـتی كرد. له ماوه‌ی داگیركردنی عیراق بۆ كوێت،1990، له دووره‌وه ڕێبه‌رایه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی كردووه، پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی بنیادنانی سه‌ر له‌نوێی ژێرخانی داتهپـیوی كوێت.
ئه‌م هه‌واڵه غه‌مگینه له ته‌له‌فیزیۆنی كوێته‌وه بڵاو كرایه‌وه، له‌گه‌ڵیدا ده‌ست كرا به په‌خشكردنی سووره‌ته‌كانی قورئانی پـیرۆز و نمایشكردنی وێنه‌كانی میری كۆچ كردوو. بێژه‌ره‌كه‌ش به غه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه ده‌ڵێت، دیوانی میرایه‌تی ڕایده‌گه‌یه‌نێت شێخ جابر ئه‌حمه‌د ئه‌لسوباح سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گیانی سپارد.
كوێت بۆ ماوه‌ی 40 ڕۆژ ماته‌مینی ڕاگه‌یاند و بڕیار درا بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ هه‌موو ده‌زگا حكومییه‌كان دابخرێت.
میری كۆچ كردوو ناساغ بوو له‌و كاته‌وه‌ی كه تووشی به‌ربوونی خوێنی مێشك بوو پـێنج ساڵ له‌مه‌و به‌ر. كاروباری ڕۆژانه‌ی كوێـتیش له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیره‌وه ده‌برا به‌ڕێوه.
پـێش بینی ده‌كرێت ئامۆزاكه‌ی شێخ سه‌عه‌د عه‌بدوڵا ئه‌لسوباح، جێنشینی میری كوێت ببێته میری كوێت. وه شایه‌نی باسـه شێخ سه‌عه‌د عه‌بدوڵا له بارێـكی ته‌ندرووستی خراپ دایه.