کاربه‌ده‌ستانی عه‌ره‌بستانی سعودیه ده‌ڵێن ژماره‌ی قوربانیه‌کانی رۆژی پێنچ شه‌ممه‌ی ڕێوڕه‌سمی ساڵانه‌ی حه‌ج گه‌یشتۆته 362 که‌س. ئه‌و حاجیه موسوڵمانانه له میانه‌ی مه‌راسیمی شه‌یتان ره‌جم کردن له مه‌ککه بوونه‌ته ژێر ده‌ست و پێوه و گیانیان له ده‌ستدا و هه‌ندێکی تریشیان بریندار بوون.
کاربه‌ده‌ستانی عه‌ره‌بستانی سعودییه‌ش ده‌ڵێن هۆکاری رووداوه‌که‌ی دوا ڕۆژی ڕێوڕه‌سمی حه‌ج بۆ په‌یڕه‌و نه‌کردنی ڕێنوماییه‌کان له لایه‌ن حاجیه‌کانه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
وه‌زیری ناوخۆی سعوییه ده‌ڵێت حاجیه‌کان شتومه‌کی تایبه‌تی خۆیان هه‌ڵگرتووه و ئه‌مه‌ش باری قورس کردوون. هه‌روه‌ها هه‌ندێکیان به‌سه‌ر جانتا و باری یه‌کتریدا که‌وتوون کاتێک که به هه‌زاره‌ها حاجی مه‌راسیمی به‌رد هاویشتنیان له پردی جه‌ماره‌ت به‌ڕێوه بردووه.
به‌ڵام هه‌ندێ له حاجیه‌کان ده‌ڵێن ده‌توانرا ڕێگه له ڕوودانی ئه‌و کاره‌ساته بگیرایه ئه‌گه‌ر هاتوو ئاسایش به شێوه‌یه‌کی باشتر بپارێزرایه.
کاربه‌ده‌ستانی سعودیش ده‌ڵێن 60 هه‌زار کارمه‌ندی ئاسایشیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ناوچه‌که‌دا جێگیر کردبوو.