ئاژانسی کشتوکاڵ و خۆراکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هۆشداری ئه‌گه‌ری بڵاوبونه‌وه‌ی فراوانی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده و په‌له‌وه‌ر له تورکیا ده‌دات و ده‌ڵێن ووڵاتانی دراوسێی له مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌دان.
هاوکات، ئیتالیا تیمێکی تایبه‌تی چاودێری ڕه‌وشه‌که‌ی پێکهێناوه له‌به‌ر مه‌ترسی ئه‌گه‌ری بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که به‌ره‌و ڕۆژئاوا.
ئاژانسی کشتوکاڵ و خۆراکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی بنکه له رۆما ده‌ڵێت له‌وانه‌یه نه‌خۆشیه‌که ببێته په‌تایه‌ک که به به‌رده‌وامی له تورکیادا بمێنێته‌وه. هه‌روه‌ها ئاژانسه‌که ده‌ڵێت ڤایرۆسی جۆری H5N1 مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ووڵاتانی دراوسێ هه‌یه و ده‌بێت ئه‌وانیش له ژێر هۆشدارییه‌کی به‌رزدا بن.
ئه‌فسه‌رێکی باڵای ته‌ندروستی ئاژه‌ڵ خوان لوبرۆت ده‌ڵێت له‌وانه‌یه ڤایرۆسه‌که هه‌ر بڵاوببێته‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئاماده‌باشیه‌كی زۆر بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که هه‌بێت. تورکیا ده‌بێت هه‌ڵمه‌تێکی ناوه‌ندی ڕێکخراو له سه‌رانسه‌ری ووڵاته‌که‌دا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که بگرێته به‌ر. ئاژانسی کشتوکاڵ و خۆراکی ن. ی ده‌ڵێت تیمێکی شاره‌زایان بۆ تورکیا ناردووه.