كاربه‌ده‌ستانی توركی ده‌ڵێن باوه‌ڕده‌كرێت دوو لاو به نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ گیانیان له ده‌ستدابێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو حاڵه‌ته له ئاكامی ڤایرۆسی جۆری ( H5N1 ) بێت، ئه‌وا به یه‌كه‌م حاڵه‌تی قوربانی مرۆڤ داده‌نرێت که له ده‌روه‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا‌و چین به‌م نه‌خۆشیه ڕووبدات.
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا ڕه‌جه‌ب ئه‌كداگ ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا كوڕێـكی ته‌مه‌ن 14 ساڵ، هه‌فته‌ی ڕابوردوو به نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزا گیانی له ده‌ست داوه. چه‌ند کاتژمێرێـكیش پاش ئه‌وه، كاربه‌ده‌ستانی توركی گوتیان خوشكی ئه‌و كوڕه به هه‌مان نه‌خۆشی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ڤان گیانی له ده‌ست داوه، هه‌مان ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌شه كه ئه‌و خوشك و برایه چارسه‌ریـیان لێ وه‌رده‌گرت.
كاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌ڵێن دوو نه‌خۆشی تری هه‌مان خێزانیان هێناوه و ئێستا چاره‌سه‌ری ئه‌نفلۆنزای باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ وه‌رده‌گرن.
قسه‌كه‌رێـكی ڕێـكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی توركی ته‌نها جه‌ختیان له حاڵه‌تی مردنی ئه‌و كوڕه كردۆته‌وه كه به ڤایرۆسی جۆری ( H5 ) گیانی له ده‌ستدابێت و ئێستا چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌کانن تاوه‌کو بزانن ئه‌م ڤایرۆسه جۆری ( H5N1 ) نه‌خۆشییه کوشنده‌یه، كه له ساڵی 2003 زیاتر له 70 كه‌سی كوشتووه له ئاسیا.
ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵاتی مردنانه ده‌ربكه‌وێت به‌هۆی جۆری ( H5N1 ) وه بووبێت ئه‌وا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه بۆ یه‌كه‌م جاره ئه‌و ڤایرۆسه كوشنده‌یه له ده‌ره‌وه‌ی چین و باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بڵاو بووبێته‌وهێ.
كاربه‌ده‌ستانی ( WHO ) دوو پاتی ده‌كه‌نه‌وه كه‌ئه‌م حاڵه‌تانه نابێت وه‌ك په‌تایه‌ك سه‌یر بكرێت چونكه تا ئیستا له ناو مرۆڤدا بڵاو نه‌بۆته‌وه.
ئه‌ڤنی شاهین سه‌رۆكی پـزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆ له شاری ڤان گوتویه‌تی تاوه‌كو ئێستا نۆ كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان چاره‌سه‌ری ئه‌نفلۆنزای باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ‌یان وه‌رگرتووه و دووان له‌و نه‌خۆشانه باری ته‌ندروسـتیـیان زۆر خراپه. هه‌روه‌ها گوتیشی هه‌مووه پـێداویستی‌یه ته‌ندروستی‌یه‌كان گه‌یشـتـۆته ڤان.
هاوكات وه‌زیری كشتوكاڵی توركی مه‌هدی ئه‌كه‌ر گوتی، ئه‌نفلۆنزای باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ له شارۆچكه‌ی Dogubayazit دۆزراوه‌ته‌وه، هه‌مان ئه‌و شارۆچكه‌یه كه ئه‌و خوشك و برایه لێی تووش بوون. شایه‌نی باسـه، خێزانی ئه‌و دوو لاوه مریشکیان به‌خێو کردووه و باوه‌ڕده‌کرێت له‌و په‌له‌وه‌ڕانه‌وه ڤایرۆسه‌که‌یان وه‌رگرتبێت.
كاربه‌ده‌ستانی ناوخۆ ده‌ڵێن زیاتر له هه‌زار مریشك ومراوی وقاز و قه‌ل له ناوچه‌كه‌دا سه‌ربڕاون.
توركیا له سه‌ر ڕێچكه‌ی ئه‌و باڵنده كۆچبه‌رانه‌یه كه له سایبیریاوه دێن و پـێده‌چێت هه‌ڵـگری ئه‌نفلۆنزای باڵنده بن.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه، پـێش سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه له ڕۆژئاوای توركیا بڵاو بووه‌وه، به‌ڵام به خێرایی كۆنتڕۆڵ كرا. ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتداران هه‌مان هه‌وڵیان له شاروچكه‌ی Dogubayazit نه‌دا که زۆربه‌ی دانیشـتوانه‌كه‌ی هه‌ژارن و كوردن.