كاربه‌ده‌ستانی عیراقی ده‌لێن له دوو هێرشی خۆكوژی نزیكی سه‌د كه‌س كوژراون و سه‌د كه‌سی تر بریندار بوون.
هێرشی یه‌كه‌م له شاری پیرۆزی شیعه‌كان، كه‌ربه‌لا، روویدا. هێرشبه‌رێكی خۆكوژ خۆی له بازارێكی به‌هاتووچۆی شاره‌كه، له نزیك مه‌رقه‌دی ئیمام حوسێن، ته‌قانده‌وه. پۆلیس رایگه‌یاند كه‌وا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه چل‌و نۆ كه‌س له هێرشه‌كه‌دا كوژراون و شه‌ست كه‌سی تر بریندار بوون.
ماوه‌یه‌كی كورت دوای هێرشی یه‌كه‌م، هێرشبه‌رێكی تر خۆی له‌ناو كۆمه‌لێك كه‌س ته‌قانده‌وه كه خه‌ریكی ناونوسكردن بوون بۆ پۆلیسی عیراق له شاری رومادی رۆژئاوای عیراق. به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه په‌نجا كه‌س له هێرشی دووه‌م كوژران و چل كه‌سی تر بریندار بوون.
شایانی باسه رۆژی چوارشه‌ممه به‌لایه‌ی كه‌مه‌وه په‌نجا كه‌س له زنجیره‌یه‌ك هێرشی یاخیبووان له سه‌رانسه‌ری عیراق كوژران.