ئیسرائیل ده‌ڵێت سه‌رۆك وه‌زیر ئه‌ریاڵ شارۆن كاره‌كانی به جێگره‌که‌ی ڕاده‌سپێرێت پـێش ئه‌وه‌ی له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا نه‌شته‌رگه‌ری دڵی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئۆرشه‌لیم-ئه‌لقودس بۆ ئه‌نجام بدرێت.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیر ئیهۆد ئولمه‌رت پـێـش بینی ده‌كات بۆ ماوه‌ی سێ سه‌عات دهسـهڵاتهكانی سه‌رۆك وه‌زیر بگرێته ده‌ست، له‌و كاته‌ی پـزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی حه‌داسه ئه‌ریاڵ شارۆن بێهۆش ده‌كه‌ن و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ گرتنی ئه‌و كونه بچوكه‌ی له دڵیایه‌تی.
ئه‌و كونهش دۆزرایه‌وه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركرده به ته‌مه‌نه‌ی( 77 ساڵ) ئیسرائیل له 18 مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو جه‌ڵده لێی دا.
پـزیشكه‌كان پـێـیان وایه ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی كه بڕیاره ڕۆژی پێنجشه‌ممه ئه‌نجام بدرێت ڕێـگه له دووباره بوونه‌وه‌ی جه‌ڵده‌ی له‌و جۆره له ئاینده دا بگرێت .