له هێرشێكی خۆكوژیدا له نزیك بازگه‌یه‌كی پشكنینی ئیسرائیلی له كه‌ناری رۆژئاو ا سه‌ربازێكی ئیسرائیلی و دوو فه‌له‌ستینی كوژران.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه، لێپسراوانی له‌شكری ئیسرائیلی ده‌لێن ئه‌مرۆ هێرشبه‌ره خۆكوژه‌كه له‌و ساته‌ی به سواری ئۆتۆمبیلێكی ته‌كسی له لایه‌ن پاسه‌وانی بازگه‌ی پشكنین داوای لێده‌كرێت دابه‌زێت، هه‌ر له‌و كاته‌دا هێرشبه‌ره‌كه خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌لێن دوابه‌دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی بازگه سه‌ربازیه‌كه له‌وه‌ی كه هێرشبه‌رێكی فه‌له‌ستنی به‌ره‌و ناوچه‌كانی ئیسرائیلی بۆ خۆته‌قاندنه‌وه به‌رێكه‌وتووه، ده‌ستبه‌جێ سه‌ربازانی بازگه‌كه به‌ربه‌ستیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه داناوه.
هاوكات له كه‌رتی غه‌زه، هێزه‌كانی ئیسرائیلی بۆردومانی ناوچه‌یه‌كی سنووریان كردووه، به مه‌به‌ستنی رێگرتن له چه‌كداره فه‌له‌ستینیه‌كان تا نه‌توانن موشه‌ك بارانی ناوچه ئیسرائیلیه‌كان بكه‌ن.