ڕۆژی دووشه‌ممه، ئه‌و ووڵاتانه‌ی به سه‌ختی دووچاری سونامیه‌كه‌ی ئۆقیانوسی هیندی ساڵی ڕابردوو بونه‌وه، یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی كاره‌ساته‌كه‌یان یادكرده‌وه كه تیایدا نزیكه‌ی دوو سه‌د و سی هه‌زار كه‌س له‌ناوچوون.
یادكردنه‌وه‌كه‌ی كاره‌ساته‌كه له هه‌رێمی باندا ئاچێ ی ووڵاتی ئه‌نده‌نوسیا ده‌ستی پێكرد و سه‌رۆكی ووڵات سوسیلیۆ بامبانگ له كاتژمێر هه‌شت و شانزده ده‌قه‌ی به‌یانی به كاتی ناوخۆ شوتی ئاگاداركردنه‌وه‌ی نوێی لێدا، واتا له هه‌مان ئه‌و ساته‌ی یه‌كه‌مین شه‌پۆلی سونامی دای له شاره‌كه و له ئاكامدا 169 هه‌زار كه‌س بوونه قوربانی.
هاوكات مه‌راسیمی ماته‌مینی سه‌ره‌كی له گوندی پیرالیای ووڵاتی سیریلانكا به‌ڕێوه چوو، له‌و گونده‌ی كه شه‌پۆلی سونامیه‌كه شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی پڕ له سه‌رنشینانی وه‌رگه‌ڕاند و له ئاكامدا پتر له هه‌زار كه‌س تیادا كوژران.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هێشتا پابه‌نده به یارمه‌تیدانی قوربانیه‌كانی كاره‌ساتی سونامی ئۆقیانوسی هندی له پێناو بنیاتنانه‌وه‌ی ژیانی ڕۆژانه‌یان..
به‌ر له‌وه‌ی كۆشكی سپی به‌جێ بهێڵێت و به‌ره‌و كێڵگه‌كه‌ی خۆی له تكساس به‌ڕێ بكه‌وێت، سه‌رۆك بوش گوتی بیر و هۆشی گه‌لی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ قوربانیه‌كانی ئه‌م تراژیدیایه‌دایه و دوعا بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌وه ناهه‌موارییان چێشت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز بوش ستایشی به‌خشنده‌یی له‌شكری ئه‌مریكایی و كارمه‌ندانی فریاگوزاری و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه له هه‌وڵه‌كانی به‌هاناچوونه‌وه به‌شدارییان له كاره‌ساته‌كه‌دا كرد..