له‌و ده‌مه‌ی توندوتیژی سیاسی له نێوان ئیسرائیل و ئێران‌دا له په‌ره‌سه‌ندن دایه، هاوكات ئێران هه‌ره‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌هێز ده‌كات ئه‌گه‌ر هاتوو له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌ستدرێژی كرایه سه‌ر.
ئه‌م هه‌ڕه شه‌یه‌ی ئێران ئه‌مرۆ له میانه‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا بوو كه ئاژانسی ره‌سمی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ل وه‌زیری به‌رگری ئێرانی موسته‌فا موحه‌مه‌د نه‌جار سازی دا.
له وه‌لامی ئه‌و پرسیارانه‌ی كه ئاراستنه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئێرانی كرا سه‌باره‌ت به زیادبوونی گرژی نێوانیان له‌گه‌ل ئیسرائیل، له‌وانه ئه‌گه‌ری هێرشكردنی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ناوه‌كیه‌كانی ئێرانی، له وه‌ڵامدا گوتی هێزه‌كانی له‌شكری ئێرانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی خێرا‌و جه‌رگ بڕیان ده‌بێت له دژی هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌رمان.
شایانی باسه حكومه‌تی ئیسرائیلی یه‌كێكه له‌و ووڵاتانه‌ی كه ده‌لێت گوایه ئێران به‌ره‌و به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كی هه‌نگاو ده‌نێت، له هه‌مان كاتدا تاران ناكۆكی له‌و بانگه‌شه ده‌كات و پێداده‌گرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چالاكیه‌كانی ناوه‌كی خۆی بۆ مه‌به‌ستی خزمه‌تگوزاری ئاشتیانه‌یه و به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی ئه‌لكتریكه.