سه‌رۆك بوش پیرۆزبایی له ده‌نگده‌رانی عێراقی ده‌كات بۆ ئه‌و ئازایه‌تیه‌ی له به گژداچونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆرستاندا پیشانیاندا و نه‌یانهێشت هیچ شتێك كارییان تێ بكات.
قسه‌كه‌ری كۆشكی سپی سكات مه‌كڵه‌یڵان ده‌ڵێت وا ده‌رده‌كه‌وێت به‌شداری سونه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی یه‌كی ڕابردوو زیاترێك بێت كه به‌شی زۆری سونیه‌كان به‌شدارییان تیادا نه‌كرد.
سه‌رۆك بوش‌یش ده‌ڵێت به به‌شداری گه‌وره‌ی سونیه‌كان، هه‌موو لایه‌نه جوداكان به‌شداری پاشه‌ڕۆژی سیاسی ووڵاته‌كه ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری یاخیبوانی سونی به ڕاده‌یه‌كی گه‌وره كه‌م ده‌كاته‌وه.
سه‌رۆك بوش دوا به دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ عێراقیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتدا كه له ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌نگیانداوه، گوتی ده‌نگدان نیشانه‌یه‌كی تری به‌ره‌وپێشچوونی سیاسی عێراقه و فاكته‌رێكی گرنگه بۆ پاراستنی ئه‌مریكا.
له لایه‌كی تره‌وه، قسه‌كه‌ری كۆشكی سپی سكات مه‌كڵه‌یڵان ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنه ئازاده‌كانی عێراق وه‌ك گورزێكی گه‌وره‌ی دژ به تیرۆرستانه و ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕێگه‌یان پێنادات خاكی عێراق بۆ دانانی پیلانه‌كانی دژ به ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌كار بهێنن.
سه‌رۆك بوش جارێكی تر به‌ڵێنی دایه‌وه به هێشتنه‌وه‌ی سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان له عێراق هه‌تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی كاره‌كانیان ته‌واو ده‌كه‌ن و هه‌موو ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه داوای كشانه‌وه‌ی زوو ده‌كه‌ن چونكه به‌وه دوژمنان به‌هێز ده‌بن و په‌یامێكی هه‌ڵه‌ش به سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان ده‌گه‌یه‌نن.