ڕۆژی چوارشه‌ممه، له ڕۆژێك پێش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانتارییه‌كان له عێراق، له واشنتۆنی پایته‌خت سه‌رۆك بوش له میانه‌ی چوارهه‌مین زنجیره گوتاری تایبه‌ت به سیاسه‌تی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی له عێراق و هۆیه‌كانی چوون بۆ شه‌ڕ قسه‌ی كرد.
مه‌به‌ست له‌م گوتاره‌ش، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پشتگیری ئه‌مریكیه‌كان بۆ ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئه‌مریكا له عێراق كردی. سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه " خاڵێكی وه‌چه‌رخاندنه" له مێژوودا.
سه‌رۆك له‌م گوتاره‌دا كه له ناوه‌ندی وودرۆ وڵسن ی شاره‌زایانی نێونه‌ته‌وه‌یی له واشنتۆن پێشكه‌شی كرد، باسی له هۆیه سه‌ره‌كیه‌كانی شه‌ڕی عێراق كرد و گرنگی لابردنی سه‌دام حوسه‌ینی خسته به‌رچاو.
به‌ڕێز بوش له گوتاره‌كه‌یدا جه‌ختی كرده‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه لابردنی سه‌دام حوسه‌ین له پاش ڕووداوه‌كانی یانزده‌ی سه‌پته‌مبه‌ر بڕیارێكی دروست بوو.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت دامه‌زراندنی ئازادی له عێراق له به‌رژه‌وه‌ندییه بنچینه‌ییه‌كانی ئه‌مریكایه و ئه‌بێته هۆیه‌ك بۆ دامه‌زراندنی ئازادی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. دامه‌زراندنی دیموكراسی له عێراقیشدا ده‌بێته نمونه‌یه‌ك بۆ سیسته‌می دیموكراسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به تایبه‌ت له دیمه‌شق و تاران.
هه‌روه‌ها بۆ جارێكی دیكه باسی له تێبینیه‌كانی هه‌ندێ له دیموكراته‌كانی كرد وه‌ك جۆن مه‌رتا كه له ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر داوای ده‌ستبه‌جێ كشانه‌وه‌ی له‌شكری ئه‌مریكی له عێراق كردبوو و گوتی دانانی نه‌خشه‌یه‌كی كاتی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه له‌شكرییه‌كان كارێكی هه‌ڵه‌یه.
جێی باسه، ئه‌م تێبینیانه‌ی سه‌رۆك بوش له كاتێكدا هات كه ناڕه‌زاییه‌كی زۆر دژ به سیاسه‌تی ئه‌مریكا له نێو ئه‌مریكیه‌كاندا په‌یدا بوو..
بۆ گوێگرتن له شیكردنه‌وه‌كانی عومه‌ری شێخ موس، سه‌رۆكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا، له‌سه‌ر گوته‌كانی سه‌رۆك بوش، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.