پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن هێرشبه‌رێكی خۆكوژ 17 كه‌سی له بازاڕێكی شاری كه‌ركوكی باكوری عێراق كوشتووه.
ڕاپۆرته سه‌ره‌تاییه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌وا یاخیبوان هێرشێكی بچوكیان كردۆته سه‌ر پۆلیس له بازاڕێكی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا. به‌ڵام دوای چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك له‌م ڕووداوه، هێرشبه‌رێك به خۆی و ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه خۆی كردووه به ناو قه‌ره‌باڵغیه‌كدا و خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن نزیكه‌ی 30 كه‌سی دیكه‌ش له ئاكامی ئه‌م هێرشه بریندار بوون و حاڵه‌تی زۆربه‌شیان له مه‌ترسیدایه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، له‌شكری ئه‌مریكی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی له میانه‌ی هێرشێكی ڕۆژی شه‌ممه له موسڵ كوژران، هه‌روه‌ها سه‌ربازێكی تر كه پله‌ی له‌شكری گۆڕاوه و كراوه به مارینز ڕۆژی دووشه‌ممه له خۆرئاوای عێراق له نزیك حه‌بانیه كوژراوه.