كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری عێراقی ده‌ڵێن شه‌ڕ و پێكدادان له شارۆچكه‌یه‌كی سه‌ر سنوری خۆرئاوای عێراقی ڕوویداوه و له ئه‌نجامدا پێنج مارینز و 16 یاخیبوو كوژراون.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و پێكدادانه له شارۆچكه‌ی عوبه‌یدی ڕوویداوه، له‌وێ هێزه‌كانی ئه‌مریكی هه‌وڵی پاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی نزیك سنوری سورییان له یاخیبوان داوه.
له نزیك به‌غدا، كاربه‌ده‌ستان گوتویانه ته‌قینه‌وه‌یه‌كیش له‌و ناوچه‌یه بۆته هۆی كوشتنی سه‌ربازێكی ئه‌مریكی.
له لایه‌كی تره‌وه، پارتی سیاسی سه‌ره‌كی عه‌ره‌به سونه‌كانی عێراق، پارتی ئیسلامی عێراقی، داخوازی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی كردووه سه‌باره‌ت به ئازاردانی زیندانیانی سونی له به‌ندینخانه‌یه‌كی نهێنی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له به‌غدا .
كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئه‌مریكیش ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه بۆ پشتگیریكردن له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه.
هه‌ندێ له سونه‌كان میلیتانه‌كانی شیعه تاوانبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه ئه‌و به‌ندیخانه‌یه به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كانیش ده‌ڵێن 170 زیندانیان له‌و به‌ندیخانه‌یه‌دا بینیوه كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دۆزیویانه‌ته‌وه.