كاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلی ده‌ڵێن ئه‌وان خۆشحاڵن به‌و ڕێكه‌وتنه‌ی كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا خانم كۆنده‌لیزا رایس ئه‌نجامیداوه بۆ كردنه‌وه‌ی سنوری كه‌رتی غه‌ززه.
خانم رایس به درێژایی شه‌و ووت‌وێژی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی هه‌ردوولادا كردووه پێش ئه‌وه‌ی بگاته ڕێكه‌وتنێك بۆ كردنه‌وه‌ی سنوری ره‌فح له نێوان غه‌ززه و میسر له به‌رواری 25 ی مانگی یانزده. هه‌روه‌ها ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هاتوچۆی نێوان غه‌ززه و كه‌ناری خۆرئاواش له مانگی داهاتووه بكرێته‌وه.
قسه‌كه‌ری حكومه‌تی ئیسرائیلی مارك رێگه‌ڤ گوتی كاربه‌ده‌ستان ڕازی بوون بۆ ڕێكه‌وتنانه‌ش كه ڕێگه به دانانی كامێرا بۆ مه‌به‌ستی ئاسایش له ره‌فح ده‌دات تاوه‌كو یارمه‌تی ڕێ گرتن له تێپه‌ڕبوونی توند ڕه‌وه‌كان و چه‌ك له نێوان هه‌ردوو سنور بدات..
نوێنه‌ری سه‌ره‌كی دانوسانده‌ره فه‌له‌ستینیه‌كان سائیب عه‌ره‌كات گوتی ئه‌و هیوا ده‌خوازێت كه‌وا ئه‌و ڕێكه‌وتنه ڕێگه به به‌ره‌و پێشبردنی ووتوێژه‌كانی ئاشتیش له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا بدات.
خانم رایس خۆیشی گوتی ئه‌وه هه‌نگاوێكی به‌ره‌وپێشچوونی سه‌ره‌كی بوو بۆ هه‌ردوولای ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیه‌كان، به‌ڵام هۆشداری ئه‌وه‌شی دا كه ده‌بێت مه‌رجه‌كانی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه له پێناو سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پلانه‌دا به ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێت.