له ئه‌ڵقه‌ی ئه‌مجاره‌ی به‌رنامه‌كه‌دا، به‌ڵێن ساڵح میوانداری به‌رنامه به‌شی دووه‌می ئه‌و گفتوگۆیه پێشكه‌ش ده‌كات كه له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر سه‌باح عه‌بدولره‌حمان سازیداوه.
شانۆگه‌ر و ده‌رهێنه‌ر سه‌باره‌ت به لایه‌نه چاك و خراپه‌كانی ئه‌و درامایانه ده‌دوێت كه له ته‌له‌فزیۆنه كوردییه‌كانه‌وه په‌خش ده‌كرێن. هه‌ندێ له بینه‌ران پێیان وایه زۆر له دراماكان به زۆر درێژ كراونه‌ته‌وه و ده‌كرا به 7-10 ئه‌ڵقه ته‌واو بكرانایه و ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه هۆكه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ژماره‌ی ئه‌ڵقه‌كان له پێش ده‌ستپێكردن به كاره درامیهكه دیاری كرابێت.
بۆ گوێگرتن له مشتومڕه‌كانی تایبه‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.