کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی عێراقی ده‌ڵێن چه‌کداران پارێزه‌رێکی سه‌دام حوسه‌ینیان کوشتووه که یه‌کێکه له ئه‌ندامه‌کانی ده‌سته‌ی به‌رگریکردن له سه‌دام بۆ ئه‌و تاوانانه‌ی دژ به مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامی داون.
پارێزه‌رێکی تریش بریندار بووه کاتێک که چه‌کداران ڕۆژی سێشه‌ممه ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیلی ئه‌و پارێزه‌رانه له به‌غدا کردووه. ئه‌م دوو پارێزه‌ره به‌رگرییان له جێگری سه‌رۆکی پێشوو و زڕبرای سه‌دام حوسه‌ین کردووه. له مانگی ڕابوردووشدا، پارێزه‌ره‌کی تری سه‌دام حوسه‌ین ته‌قه‌ی لێکراو کوژرا.
هه‌ر له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا و له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی هێزی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر رومادی، دوو یاخیبوو کوژراوه. له لایه‌کی تریشه‌وه، کاربه‌ده‌ستێکی باڵای ئاسایشی عێراقی و ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس له میانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له شاری به‌سره کورژاوه. هه‌روه‌ها ئه‌فسه‌رێکی تریش له ئه‌نجام ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له شاری که‌رکوکی باکوری عێراق، گیانی له ده‌ستداوه.
هاوکاتیش هێزه‌کانی ئه‌مریکی و عێراقی به‌رده‌وامن له هه‌ڵمه‌ته‌کانی دژ به یاخیبوان له شارۆچکه‌ی حه‌سیبه‌ی نزیک سنوری سوریا و له‌وێ کاربهدهسان ده‌ڵێن یه‌ک مارین و 36 یاخیبوو له ڕۆژی شه‌ممه‌وه کوژراون.