کاربه‌ده‌ستانی سوریا ده‌ڵێن حکومه‌ت بیر له له داواکارییه ڕه‌سمیه‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کاته‌وه بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ شه‌ش ئه‌فسه‌ری سوریدا که باوه‌ڕده‌کرێت په‌یوه‌ندییان به کوشتنی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی لوبنانی ره‌فیق ئه‌لحه‌ریرییه‌وه هه‌بووبێت.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن داواکارییه‌که‌ی ن. ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له لایه‌ن لێپرسراوی دادوه‌ری ئه‌ڵمانی دێتله‌ڤ مه‌هلسه‌وه درایه ده‌ست وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا.
کاربه‌ده‌ستان ناسنامه‌ی ئه‌و شه‌ش ئه‌فسه‌ره‌یان ئاشکرا نه‌کردووه که داواکراوه لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدرێ.
به پێی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تت پرێس و ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات ناوی زاواکه‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی که ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدرێت.
جێی باسه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ن. ی له هه‌فته‌ی ڕابوردوودا به تێکڕایی ده‌نگیان بۆ بڕیارێکدا که تیایدا داوای هاوکاری سوریا له مه‌سه‌له‌ی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر کوشتنی حه‌ریری ده‌که‌ن و ئه‌گه‌رنا سوریا ڕووبه‌ری کرداری توند ده‌بێته‌وه.