به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی ئه‌م هه‌فته‌یه تایبه‌ته به شانۆی كوردی.
هاوكار به‌ڵێن ساڵح میوانداری هونه‌رمه‌ند سه‌باح عه‌بدولره‌حمانی كردووه كه له ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابووردووه‌وه له بواری شانۆگه‌ریدا چالاكه. له میانه‌ی گفتوگۆكه‌دا، به‌ڕێز سه‌باح باس له نواندن و ده‌رهێنان ده‌كات و ده‌ڵێت هه‌ردووكیان دوو پرۆسه‌ی جیاوازن، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا په‌یوه‌ستن به یه‌كترییه‌وه و ته‌واوكه‌ری یه‌كترن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت كاركردنی ئه‌و له هه‌ردوو بواردا بۆ به‌هره و ڕابوردووی ئه‌كادیمی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هونه‌رمه‌ندی میوان باسیش له ئه‌زموونی شانۆگه‌ری خۆی ده‌كات، هه‌ر له شانۆگه‌ری فاڵچیهوه كه له سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا له شاری هه‌ولێر پێشكه‌شكرا تاوه‌كو پڕۆژه‌ی هونه‌ریی شانۆی نه‌ته‌وه‌یی كوردی .
بۆ گوێگرتن له به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م گفتوگۆیه تكایه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.