كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی له تایله‌ند ده‌ڵێن ده‌ركه‌وتووه كه ژنێك له ده‌ره‌وه‌ی بانگكۆك بیسته‌م كه‌سه له‌و ووڵاته‌دا نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ی توش بووبێت له دوو ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌وه كه ئه‌و نه‌خۆشییه له تایله‌ند دۆزرایه‌وه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و ژنه ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵانه له ڕۆژی شه‌ممه له نه‌خۆشخانه خه‌وێنرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كوشنده‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ی تیادا ده‌ركه‌وتووه پاش ئه‌وه‌ی پاشماوه‌ی خۆراكی مریشكی پاك كردۆته‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه، كاربه‌ده‌ستانی ڤێتنامی داوای هاوكاری زیاتری نێونه‌ته‌وه‌ی ده‌كه‌ن بۆ شه‌ڕی دژی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده یاخود په‌له‌وه‌ڕ. ئه‌وان ئه‌و داواكارییه‌یان له كۆبونه‌وه‌یه‌كی كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی و كاره‌ساتی ئاسیا پاسیفیك خسته‌ڕوو.
هاوكات كاربه‌ده‌ستانی ووڵاتانی ئه‌فریكا له ڕۆژی دووشه‌ممه له ڕواندا كۆده‌بنه‌وه تاوه‌كو وتووێژ له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه بكه‌ن.