ده‌قی گوتاری هه‌فتانه‌ی سه‌رۆك بوش كه ئه‌مرۆ شه‌ممه پێشكه‌شی كرد:
ئه‌م هه‌فته‌یه شایه‌تی قۆناغێكی دیكه‌ی گرنگ له جێبه‌جێ كردنی ڕێبازمان له ئێراق بوو. سێ شه‌مۆ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی ئێراق به‌ره‌سمی ڕایگه‌یاند ده‌ستوری نوێی ئێراق په‌سه‌ند كراوه به‌ده‌نگی نزیكه‌ی ده ملیۆن ئێراقی كه دوو هه‌فته له‌مه‌و به‌ر ده‌نگیان بۆ دا. ئه‌و كاتێكی یه‌كجار زۆر گرنگه بۆ ئێراق بۆ هه‌رێم و بۆ جیهانیش. سێ ساڵ له‌وه‌و پێش كه سه‌رۆكی ئێراق سه‌دام حوسێن چنگی پۆڵاینی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات دا گرتبوو هه‌ر له بیری مرۆڤ دا نه ده‌گونجا كه ئێراقێكان بتوانن ڕۆژێك له ڕۆژان بتوانن له سه‌ر ده‌ستورێكی دیموكراتیك ده‌نگ بده‌ن .
ئه‌مڕۆكه ئێراقێكان نیشانیان داوه كه مافه‌كانی تاك و ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل پڕینسیپی ناونه‌ته‌وه‌یین. وه ئه‌م بنه‌مایانه ده‌توانن ببن به به‌ردی بناغه بۆ حكومه‌ته‌كانی ئازاد و مه‌ده‌نی له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ده‌ستوری نوێی ئێراق پشتیوانی هه‌مو نژاد و ئاینه جیا جیا كانی ئێراقی به‌ده‌ست هێنا. گه‌وره‌ترین پارتی سیاسی سونه‌كان ده‌ستوره‌كه‌یان په‌سه‌ند كرد و داوای له پشتیوانانی كرد كه به‌رنوسه‌كه قه‌بوڵ بكه‌ن . پارته سونه‌كان له‌م ده‌نگدانه دا زیاتر به‌شداریان كرد به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه مێژوێكه‌ی مانگی یه‌ك وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئاستی توند‌و تیژێكانیش كه‌متر بوو. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه ده‌نگی دژی ده‌ستوره‌كه‌یان داب‌و ئێستا خۆڕێك ده‌خه‌ن و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی دوانزه. ته‌نیا سی مانگ پاش لادانی دیكتاتورێك له سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات نۆ مانگ پاش ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ڕێبه‌رانی خۆیان هه‌ڵبژارد ئێراقێكان وا خه‌ریكن به ڕێگای پرۆسه‌ی سیاسی به به‌شداری هه‌مو لایه‌نه‌كان چاره بۆ كێشه قورسه‌كان بدۆزنه‌وه. پرۆسه‌كه ئه‌و توند ڕه‌وانه‌ش دوره‌په‌رێز ده‌كات كه‌ده‌یانه‌وێت به ڕێگای توند‌و تیژی و كوشتن و بڕین دیموكراسی له ڕێگا به‌ده‌ر به‌رن .
هه‌روه‌ها تێرۆرستان یش ته‌ماشای ده‌نگ دانه‌كه‌ی ئێراقیان كرد ئه‌و مرۆڤ كوژه به‌دكارانه دوای بیرۆكه‌ی توند ڕه‌وی كه‌وتون كه ئیسلام به‌كار دێنن بۆ ئه‌وه‌ی دیدو بۆچونی توندوتیژانه‌ی سیاسی خۆیان داسه‌پێنن ئه‌وان خوازیارن كه ده‌وڵه‌تێكی سته‌مكار و زۆردار له ئێراق دامه‌زرێنن كه نكۆڵی له هه‌مو ئازادی ئاینی و سیاسی بكات ئه‌وان خوازیارن ئه‌و ووڵاته وه‌كوو بنكه‌یه‌كی هێرشكردنه سه‌رهه‌مو كه‌س به‌كار بێنن چ موسوڵمان و چ ناموسوڵمان بێت هه‌ركه‌سێ كه له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچونه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی ئه‌وان له ئاینی ئیسلام ڕێك نه‌بێ. ئامانجه‌كانی تێرۆرستان ڕێگه به ویژدانی تاك یانیش به‌شداری دیموكراسیانه نادات جا بۆیه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی هه‌ر ئێراقییه‌كی چونه شوێنی ده‌نگ دان به ژن و پیر و به‌ساڵاچوو ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی دژی ده‌ستوریش بوو كرد.
ئیستاش به‌رده‌وام ده‌ست له بۆمب ته‌قاندنه‌وه‌ی شه‌ل و كوێرانه ده‌ده‌ن بۆ تێك شكاندنی ئیراده‌ی گه‌لی ئێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمان وه هه‌روه‌ك له‌م هه‌فته‌یه دیتمان تێرۆرستان دوو هوتێلی به‌غدایان به بۆمب ته‌قانده‌وه. له جیاتی ئه‌وه‌ی مل بۆ ترس و تۆقاندن كه‌چ كه‌ن گه‌ڵی ئێراق جارێكی تر ژیان ی خۆیان خسته مه‌ترسیه‌وه بۆ ئازادی یان . له جیاتی ئه‌وه‌ی دژی یه‌كتر ڕاوه‌ستن گه‌لی ئێراق چوون بۆ ده‌ربڕینی خواسته‌كانیان له سندوقی ده‌نگ دان . له جیاتی ئه‌وه‌ی رێگه بده‌ن ووڵاته‌كه‌یان ببێت به بنكه‌یه‌كی تێرۆرستان ئێراقێكان دیموكراسی و ئازادی بۆ ووڵاته‌كه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن. پرۆسه‌ی سیاسی ئێستا له ئێراق بۆ پێشه‌وه ده‌چێ ئێراقێكان له مانگی 12 ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی ده‌نگ دان و حكومه‌تێكی نوێ له ژێر ده‌ستورێكی تازه هه‌ڵده‌بژێرن ئه‌و حكومه‌ته ده‌بێته هاوپه‌یمانمان له شه‌ڕی دژ تێرۆر و هاوبه‌شمان له خه‌بات بۆ ئاشتی و میانه ڕه‌وی له جیهانی ئیسلام وه ده‌بێته نمونه بۆ خه‌ڵكی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ئه‌وانیش بگه‌ن به ئازادی خۆیان.
ئاسایشی ئێمه لهه وڵات ڕاسته‌و خۆ به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه به‌ستراوه كه ئاشتی و ئازادی لێی گه‌شه‌ده‌كات . سه‌ركه‌وتنی حكومه‌تی ئێراق گرنگه بۆ سه‌ركه‌وتن له شه‌ڕی دژه تیرۆر دا و پاراستنی گه‌ڵی ئه‌مریكا. پشت ڕاست كردنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش قوربانی زیاتر و كاتی زۆرتر و ئیراده‌ی پتری ده‌وێت. و هه‌روه‌ها مانای زۆرتر له مه‌ترسی دابونی هێزه‌كانی ئێراق و ئه‌مریكی هاوپه‌یمانان ه. ئه‌و پێشوه‌چونانه‌ی تا ئێستا ده‌ستمان كه‌وتووه به‌رهه‌می قوربانی دانێكی زۆر بووه گه‌وره‌ترین قورسای له‌سه‌ر شانی بنه‌ماڵه‌ی هێزه له‌شكرێكانمان بووه. ئێمه هێندێ له باشترین پیاوان و ژنانی ووڵاتمان له شه‌ڕی دژ تێرۆر دا له‌ده‌ست داوه ، هه‌ر یه‌كێ له‌وانه بنه‌ماڵه‌ی داغدار و خۆشه‌ویستانیان له پاش خۆیان به‌جێ هێشتوون له ده‌سچونی ژیانی هه‌ر یه‌كێكیان دڵی خڵكیان شكاندووه به‌ڵام ئه‌م نیشتیمان په‌روه‌رانه میراتییه‌كیان له پاش خۆیان به‌جێ هێشتووه.كه ڕێگه به نه‌وه‌كانی هاووڵاتیه ئه‌مریكاێكان و ملیۆنان خه‌ڵكی دیكه كه ته‌نیا چه‌وسانه‌وه‌یان دیوه ده‌دات كه خۆشی له ئازادی ببینن.
باشترین شت بۆ ڕێزلێنان له فیداكاری سه‌ربازه‌كانی گیانیان له ده‌ست داوه ته‌واو كردنی ئه‌ركه‌كه‌یه، سه‌ركه‌وتنه له شه‌ڕی دژی تێرۆر دا . ئێمه مه‌شق به هێزی ئاساییشی ئێراقی ده‌كه‌ین و یارمه‌تی حكومه‌تی تازه هه‌ڵبژێردراو ده‌ده‌ین كه خواسته‌كانی گه‌لی ئێراق به‌دی بێنن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه بنه‌مایه‌كی ئاشتی بۆ مناڵه‌كانمان و نه‌وه‌كانمان دا ده‌مه‌زرێنین.