Accessibility links

هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌لبژاردن له عیراق ده‌ست پێده‌كه‌ن


هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌لبژاردن له عیراق بۆ هه‌‌لبژاردنی په‌رله‌مانی مانگی دوازده ده‌ستی پێكرد.

كاربه‌ده‌ستانی كۆمسیۆنی هه‌لبژاردن ده‌لێن زیاتر له دوو سه‌د لیستی هاوپه‌یمانی و كاندید كه نوێنه‌رایه‌تی گروپی جیاوازی ئاینی و نه‌ژادی عیراق ده‌كه‌ن رۆژی هه‌ینی ناویان تۆماركردوه، كه دوا مۆڵه‌تی ناونوسكردن بوو.

شاره‌زایان وا پێشبینی ده‌كه‌ن كه ته‌نیا پێنج هاوپه‌یمانی زۆرترین ده‌نگه‌كانی هه‌لبژاردن به‌ده‌ست بێنن، كه ئه‌وانیش نوێنه‌رایه‌تی گروپی سه‌ره‌كی شیعه‌و كورد ده‌كه‌ن له‌گه‌ل هه‌ندێك له عه‌ره‌بی سوننه.

له لایه‌كی تره‌وه، له‌شكری ئه‌مریكی له عیراق رایگه‌یاند كه‌وا سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی گیانیان له ده‌ست داوه.

XS
SM
MD
LG