کاربه‌ده‌ستانی ده‌سته‌ی پێداچوونه‌وه‌ی حکومه‌تی ئه‌مریکی ده‌ڵێن توند و تیژی له عێراق و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕاده‌ی تێچوونه‌کانی به‌رده‌وام ته‌گه‌ره ده‌خه‌نه به‌رده‌م پرۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ش هاوکاته له‌گه‌ڵ نوێکردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌کانی ئه‌و که‌سانه‌ی که چاودێری خه‌رجیه‌کان له عێراق ده‌که‌ن.
ئه‌م شایه‌تیدانه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌رده‌م کۆمیته‌یه‌کی سه‌ر به کۆنگرس له ڕۆژێک پێش ئاماده‌بوونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له کۆنگرس هات که به نیازه له‌وێ سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی عێراق قسه بکات.
یاسادانه‌ران کاتێک که ته‌ماشای خه‌رجیه‌کانی له‌شکری ئه‌مریکیان له ساڵی 2003 ه‌وه له عێراق کرد، پرسیار و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر چۆنێتی خه‌رجکردنی ئه‌و پارانه توندترێک بوو.
یاسادانه‌ری کۆمارییه‌کان کرستۆفه‌ر شایس گوتی " که‌می به‌ره‌و پێشچوونه دیاره‌کان له بواری خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌کاندا، عێراقیه‌كان توڕه کردووه و ده‌ڵێن بۆ هێزه‌کانی هاوپه‌یمان توانی له ماوه‌ی که‌مترێک له دوو مانگ ووڵاته‌که‌یان ڕزگار بکات، به‌ڵام دوای دوو ساڵ هێشتا ناتوانێت ڕووناکی بۆ خه‌ڵک دابین بکات."
هاوه‌رد کرۆنگارد، پشکنه‌ری گشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێت بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ دابین کردنی ئاسایشی ئه‌و که‌سانه‌ی له پرۆژه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌دا کار ده‌که زۆر به خێرایی به‌رزبۆته‌وه. هه‌روه‌ها گوتی کێشه‌کانی ئاسایش کاریگه‌رییه‌کی زۆرییان کردۆته سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و پرۆژانه‌ی له ئارادان.
کاربه‌ده‌ستی ئۆفیسی لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی چه‌ک له کۆنگرس، جۆزێف کرستۆف ده‌ڵێت خه‌مڵاندنه به‌راییه‌کان بۆ چۆنێتی بیناکردنه‌وه و سه‌قامگیرکردنی ڕه‌وشی عێراق، ئه‌م ڕاده زۆره‌ی یاخیبوانی تیادا ڕه‌چاو نه‌کرابوو.
جێی باسه، تاوه‌کو مانگی هه‌شتی ڕابوردوو، له‌و 30 ملیار دۆلاره‌ی بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق ته‌رخان کراوه ته‌نها 13 ملیار دۆلاری لێ خه‌رجکراوه.