بڕیاره دادگایی كردنی ڕێبه‌ڕی پێشووی عێراق سه‌دام حوسه‌ین ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌ست پێ بكات. به‌ڵام ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ گۆمانیان هه‌یه له‌وه‌ی ئه‌و دادگایی كردنه ڕه‌وا بێت یان نا.
باڵیۆز عومه‌ر به‌رزنجی، سه‌رۆكی به‌شی مافه‌كانی مرۆڤ له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت " ئه‌وان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له واقیعه‌كه‌وه وه‌كو ئێمه ئاگادار نین، ئه‌گه‌ڕێن بۆ هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی ڕووكه‌ش. . . پێیان وایه دادگاكه مه‌رجی نێونه‌ته‌وه‌یی تیادا نیه و ئه‌وه‌ش بۆچوونی ئه‌وانه."
باڵیۆز به‌رزنجی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به‌و فڕوفێڵانه‌ش قسه‌ی كرد كه له ڕۆژی ریفراندۆمی تایبه‌ت له‌سه‌ر به‌رنوسی ده‌ستوری نوێی عێراقی گوایا كراون و گوتی هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ی باس له‌و جۆره كردارانه بكرێت چونكه وه‌ك ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دا نیه به‌و ئه‌ندازه‌یه بووبێت كه باسی لێوه ده‌كرێت.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی گفتوگۆكه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.