ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نیازی نیه په‌یوه‌ندی دیپلۆماتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی
ئێرانی‌دا زیاد بكات یاخود یارمه‌تی ڕژێمی مه‌لاكانی ئێران بدات له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕه‌فتاری خۆیان بگۆڕن.
قسه‌كه‌ری كۆشكی سپی سكات مه‌كڵه‌یڵان ده‌ڵێت ڕێگای په‌یوه‌ندیكردن له نێوان هه‌ردوو ووڵاتدا هه‌یه، ئه‌گه‌ر هاتوو پێویست بكات، به‌ڵام ڕێبازی ئه‌مریكا كه دێته سه‌ر باسی ئێران هه‌ر ته‌نها به‌ره‌و توندی ده‌چێت. هه‌روه‌ها گوتی " ئێمه به‌هۆی هه‌ندی له ڕه‌فتاره‌كانی ئێرانه‌وه، زیاتر له جاران تووشی كێشه بووین. هه‌ندێ له تێبینیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكی ڕژێمی ئێرانیتان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بیست و ئه‌وه‌ش ته‌نها نیگه‌رانی كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی زیاد ده‌كات. هه‌روه‌هاش كاتێك دێته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی ئێران، نیگه‌رانیه‌كان پتر ده‌بێت. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی پێویسته پشتگیری خۆیان بۆ تیرۆرزم ڕاگرن، ده‌بێت ڕه‌فتاری خۆیان بگۆڕن و پێویسته ئازادی زیاتر بۆ گه‌له‌كه‌ی خۆیان دابین بكه‌ن."
قسه‌كه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش شان مه‌ك كۆرمه‌ك ئاماژه‌ی داوه به‌وه‌ی كه ڕێبازی توندتر له لایه‌ن ئه‌مریكاو كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه له به‌رامبه‌ر ڕه‌فتاره‌كانی ئێران داده‌نرێت. به‌ڕێز مه‌ك كۆرمه‌ك گوتیشی " ئه‌مه ڕژێمێكه كه ده‌یه‌وێت چه‌كی ناوه‌كی دروست بكات و پشتگیری له تیرۆرزم ده‌كات و زوڵم و زۆرداری به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی ده‌كات. ئه‌وه‌ی ئێمه له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی ڕابووردودا له ڕژێمی ئێرانمان دیوه و به تایبه‌تی كاتێك كه ده‌ڕوانیته گوتاره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆك ئه‌حمه‌دی نژاد له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ده‌بینیت كه‌وا ئه‌م ڕژێمه ڕووخساری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ده‌رده‌خات و ده‌شزانن كه به‌رده‌وامه له به‌رهه‌ڵستیكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی."
به‌ڕێز مه‌ك كۆرمه‌ک له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتیشی، ئێران له ڕێگه‌ی ڕه‌فتاره‌كانیه‌وه خۆی په‌یوه‌ندی بڕ كردووه و ئێستاش له‌سه‌ڕ ئێران خۆی وه‌ستاوه نیشانی بدات كه‌وا ده‌یه‌وێت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێستای خۆیان بگۆڕن یان نا. ئه‌مه‌ش دوورخستنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌تره له كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی.