د. مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی عێراق، له میانه‌ی گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تدا بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت " ڕێژه‌ی به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی ده‌نگدان له هه‌ندێ شوێندا زۆر بووه و ته‌نانه‌ت له فه‌لوجه به ڕێژه‌ی له سه‌دا 70-80 بووه، به‌ڵام زۆربه‌یان به نه‌خێر ده‌نگیانداوه. له خوارووی عێراقیش، ڕێژه‌ێ ده‌نگدان زۆر بووه، هه‌روه‌ها له باكوریش زۆر بووه و له ناوه‌ڕاستی عێراق هه‌ندێ كه‌متر بووه. به گشتی باوه‌ڕده‌كرێت، ڕێژه‌ی به‌شداربوون له سه‌دا 50- 60 بووبێت له سه‌رانسه‌ری عێراقدا."
زۆربه‌ی لایه‌نه عێراقیه‌كان ده‌ڵێن ئه‌م به‌رنوسه‌ی ئێستا زۆر نموونه‌یی نیه و زۆربه‌یان ڕه‌خنه ده‌گرن، به‌ڵام بۆ حاڵی ئێستا ده‌ستوره‌كه ئاكامێكی باش بووه. ده‌رباره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، د. مه‌حمود ده‌ڵێت :" ده‌كرا ده‌ستوره‌كه باشتر بوایه به‌وه‌ی كاتی زیاترییان به داڕشتنی ده‌ستور بدایه."
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌م گفتوگۆیه‌ی كه هاوكارمان به‌ڵێن ساڵح سازیداوه، تكایه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.