پیاوان و ژنانی عێراقی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له نێو كه‌شێكی ئاسایشی توندا به‌ره‌و بنكه‌كانی ده‌نگدان ڕۆیشتن تاوه‌كو به " به‌ڵێ" یان " نه‌خێر" ده‌نگ بۆ ده‌ستوری نوێی ووڵاته‌كه بده‌ن.
پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه له كاتژمێر 14:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ به كاتی جیهانی كۆتایی پێهات. تاوه‌كو ئێستاش ته‌نها چه‌ند ڕووداوێكی كه‌می توند و تیژی ڕاگه‌یه‌ندراوه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له به‌غداوه ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا ژماره‌یه‌كی زۆری عێراقیه‌كان له به‌غدای پایته‌خت به‌شدارییان كردووه، ته‌نانه‌ت له ئه‌بوغرێت به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵک له بنكه‌كانی ده‌نگدان، زۆر كه‌س به‌شداری نه‌كردووه. ئه‌مه‌ش له‌و ناوچه‌یه‌ی كه زۆرینه‌ی عه‌ره‌بی سوننه‌ن.
هه‌روه‌ها له ناوچه كوردییه‌كانی باكوری عێراق و شیعه‌كان له باشور، ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی له ڕیزدا ڕاوه‌ستابوون له‌و ناوچانه‌ی كه پشتگیرییه‌كی به‌هێز له ده‌ستور ده‌كرێت.
له شاره‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراقیش كه زۆرینه‌یان سوننه‌ن، ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی به‌شداری ده‌نگدانیان كردووه و زیاتر بووه له به‌شدارییه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی مانگی یه‌كی ڕابوردوو كه تیایدا زۆرینه‌ی سونه‌كان به‌شدارییان نه‌كرد. به‌ڵام سونه‌كان له شاری رومادی پایته‌ختی پارێزگای ئه‌نبار كه ناوچه‌یه‌كی پڕ له توند و تیژییه له خۆرئاوای ووڵات، ژماره‌یه‌كی كه‌می خه‌ڵكی به‌شداری ده‌نگدانیان كردووه.
زۆرینه‌ی كاربه‌ده‌ستان و سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی و كوردی به گشتی به‌شداری ده‌نگدانیان كردووه. له‌وانه سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مه‌سعود بارزانی.
چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوخۆیش له نزیكه‌وه‌ی ته‌ماشای ده‌نگدانه‌كه‌یان كردووه. جێی باسه، زیاتر له 15 ملیۆن عێراقی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و نزیكه‌ی 6100 بنكه‌ی ده‌نگدان له سه‌رانسه‌ری ووڵاتدا هه‌بووه. به ده‌یان هه‌زار له هێزه‌كانی عێراقی و پۆلیس شان به شانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا، ڕه‌وشی ئاسایشیان بۆ ڕۆژی ده‌نگدان دابین كرد.
باوه‌ڕده‌كرێت، ئاكامی ده‌نگدانه‌كه له ماوه‌ی سێ ڕۆژی داهاتوودا ڕابگه‌یه‌ندرێت.