له میانه‌ی ئه‌ڵقه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی ، هاوكار به‌ڵێن ساڵح میوانداری نوسه‌ر و وه‌رگێڕ ئاوات حه‌سه‌ن ئه‌مین ی كردووه.
زۆر كه‌س له‌و بڕوایه‌دان كتێبخانه‌ی كوردی سه‌باره‌ت به كه‌لتور و زانستی جیهانی بۆشایی تیادایه. زۆربه‌ی جاریش ئه‌و ڕه‌خنانه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی كه‌سانی وه‌رگێڕ.
ئاوات حه‌سه‌ن ئه‌مین له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچونانه‌دا كۆك بوو و گوتی هۆیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی وه‌رگێڕه‌كان شاره‌زایی ئه‌ده‌بیان هه‌یه ئه‌وه‌ش پاڵنه‌ری كاره‌كانیان بووه. هه‌ربۆیشه به زۆری كاری ئه‌ده‌بیان له زمانی بیانیه‌وه بۆ كوردی وه‌رگێڕاوه. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابووردودا هه‌وڵ هه‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنه‌كانی كتێبخانه‌ی كوردی.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌كه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.