پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن هێرشبه‌رێكی خۆكوژ به لایه‌نی كه‌مه‌وه 25 كه‌سی له نزیك مزگه‌وتێكی عێراقیه شیعه‌كانه‌وه كوشتووه كه بۆ ڕێوڕه‌سمی مانگی ڕه‌مه‌زان كۆبوبونه‌وه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و هێرشه‌ی كه له شاری حله ڕوویداوه بۆته هۆی برینداربوونی نزیكه‌ی 90 كه‌س له كاتێكدا كه به سه‌دان كه‌س هاتبوون نوێژی خۆیان بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژووه‌كانیان بشكێنن.
پێشتریش، په‌رله‌مانی عێراقی ڕازی بووه به گۆڕانی ڕێساكانی هه‌ڵبژاردنه نوێیه‌كانی
مانگی داهاتووی ریفراندۆمی تایبه‌ت به ده‌ستور كه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا بووه هۆی مایه‌ی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆری كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی. عێراقیه سونیه‌كانیش به‌هۆی ئه‌م گۆڕانكارییانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی به‌شدارینه‌كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردووه.
له لنده‌ن، كاربه‌ده‌ستانی به‌ریتانی ئێران و میلیتانه‌كانی حیزب الله‌ی لوبنانیان تاوانباركردووه به‌وه‌ی ئه‌و كه‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وانه‌یان بۆ یاخیبوان دابین كردووه كه له كوشتنی هه‌شت سه‌ربازی به‌ریتانی له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا به‌كارهێنراون. ئێرانیش ئه‌و تاوانانه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه و ده‌ڵێت هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و هێرشانه‌وه نه‌بووه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش، له‌سه‌ر ئینته‌رنێت وێنه‌ی ڤیدیۆیی كوشتنی دوو عێراقی بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایا وه‌ك سیخوڕ بۆ له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كارییان كردووه.