رێبه‌ر ودیبلۆماتانی جیهانی به‌یه‌ك ده‌نگ هێرشه خۆكوژیه‌كانی دورگه‌ی بالی ئه‌نده‌نوسیا مه‌حكوم ده‌كه‌ن، كه تیایدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه نۆزده كه‌س كوژراون و سه‌د كه‌سی تریش بیرندار بوون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا رایس هێرشه‌كانی مه‌حكوم كرد و گوتی ئه‌مریكا شان به شانی ئه‌نده‌نوسیا راد‌ه‌وه‌ستێت له‌و كاته‌ی كه هه‌وڵده‌دات به‌رپرسیارانی هێرشه‌كه بداته به‌ر دادگا.
سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا، تۆنی بلێر، حكومه‌ته‌كه‌ی ئاماده‌یه به هه‌ر جۆرێك بێت هاوكاری بكات.
هه‌روه‌ها رێبه‌رانی ژاپۆن، فلیپین، نیوزلاند، سینگاپور، ئه‌لمانیا، فه‌ره‌نسا و ووڵاتانی تر له سه‌رانسه‌ری جیهان هێرشه‌كانی بالی‌یان مه‌حكوم كرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی بالی رایگه‌یاند كه‌وا سێ هێرشبه‌ری خۆكوژ له ته‌قینه‌وه‌كانی رۆژی شه‌ممه به‌شداریان كردووه.