پارتی فه‌تحی ده‌سه‌لاتداری سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی مه‌حمود عه‌باس سه‌ركه‌وتنی له هه‌لبژاردنه شاره‌وانیه‌كانی كه‌ناری رۆژئاوا به‌ده‌ست هێنا.
جه‌مال شوبهكی كاربه‌ده‌ستی كۆمسیۆنی هه‌لبژاردن ئه‌مرۆ شه‌ممه ئه‌نجامی كۆتایی راگه‌یاند و بزوتنه‌وه‌ی فه‌تح په‌نجاو یه‌ک ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی كۆنترۆل كرد، حه‌ماس سێزده‌ی كۆنترۆل كرد. له هه‌مان كاتدا پارت و هاوپه‌یمانیه‌کانی تر چل ئه‌نجومه‌نیان كۆنترۆل كرد.
رێژه‌ی به‌شداربووان له سێیه‌م گه‌ڕی هه‌لبژاردن، كه له رۆژی پێنجشه‌ممه كرا، هه‌شتاو چوار له سه‌دا بوو. چاوه‌رێ ده‌كرێت گه‌ڕی چواره‌می هه‌لبژاردنه‌كان له مانگی دوازده بكرێت .