مه‌لا شیعه باڵاكانی عێراق بانگه‌شه‌ی لایه‌نگرانیان ده‌كه‌ن له پانزده‌ی مانگی ئۆكتۆبه‌ردا ده‌نگ بۆ به‌رنوسی ده‌ستوری ووڵاته‌كه بده‌ن.
یاریده‌ده‌رانی ئایه‌توالله عه‌لی ئه‌لسیستانی كه له دایك بووی ئێرانه گوتویه‌تی ئه‌و ده‌ستیكردووه به ده‌ستكه‌وتنی پشتگیری بۆ ده‌ستورنامه‌كه. ئایه‌توالله ناوبانگێكی زۆری له نێو زۆرینه‌ی شیعه‌كانی عێراقدا هه‌یه و باوه‌ڕده‌كرێت بانگه‌شه‌كه‌ی كاریگه‌رییه‌كی باشی هه‌بووبێت.
به‌ڵام شیكه‌ره‌وان ده‌ڵێن ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ئایه‌توالله زۆر به‌هێزتر بوو له‌وه‌ی كه پێشبینی بۆ كرابوو، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه نیشانه‌ی ئه‌وه‌بێت كه ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه له خۆیه‌وه ده‌نگی بۆ نادرێت.
له واشنتۆنیش، سه‌رۆك بوش هۆشداری داوه كه هێرشه‌كانی یاخیبوان به‌ره‌و زیاد بوون ده‌ڕوات له كاتێكدا كه ریفراندۆمی مانگی ئۆكتۆبه‌ر نزیك ده‌بێته‌وه. به‌ڕێز بوش گوتی بانگه‌وازه‌كانی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان له عێراق چه‌وتن و به ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره مه‌ترسی چالاكی تیرۆرستان پتر ده‌بێت.