بۆ جاری یه‌كه‌م زیاتر له سی ساڵ ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی له ئه‌فغانستان به‌رێوه چوو.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ده‌لێن به شێوه‌یه‌كی گشتی پرۆسه‌ی ده‌نگدان به ئاشتیانه به‌رێوه چوو، سه‌ڕه‌رای كرانی چه‌ند هێرشێك كه بونه هۆی كوشتنی هه‌شت كه‌س، كه یه‌كێكیان سه‌ربازێكی فه‌ره‌نسی بوو.
سه‌رۆكی ئه‌فغانی حامد كارزای ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه له كاتی ده‌نگدان هه‌لبژاردنه‌كانی به خاڵی وه‌رچه‌رخان له مێژووی ئه‌فغانستان ناوبرد.
كاربه‌ده‌ستانی هه‌لبژاردن له‌و باوه‌ره‌دان كه رێژه‌ی ده‌نگده‌ران به‌رز بێت، به‌لام وا دیاره ژماره‌ی ده‌نگده‌ران كه‌متره له ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی هه‌لبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی مانگی ده‌ی رابردوو. كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵین به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو حه‌فته ده‌خایێنێت تاوه‌كو هه‌موو ده‌نگه‌كان ده‌ژمێردرێن.