له بۆسه‌یه‌كدا له باكووری به‌غدا یاخیبووانی عیراقی ئه‌ندامێكی كوردی په‌رله‌مانیان كوشت و یه‌كێكی تریان بریندار كرد.
كاربه‌ده‌ستان ده‌لێن فارس ناسر حه‌سه‌ن شه‌به‌ك، ئه‌ندامی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له هێرشێكدا شه‌وی شه‌ممه كوژرا.
هه‌روه‌ها براكه‌ی و شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له هێرشه‌كه‌دا كوژران. ده‌سه‌لاتداران ده‌لێن كانوندانه‌رێكی تری سه‌ر به یه‌کێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ناوی حه‌یده‌ر قاسم شه‌شۆ شنگاری له هێرشه‌كه‌دا بریندار بوو كه له نزیك شارۆچكه‌ی دوجه‌یل، هه‌شتا كیلۆمه‌تر له باكووری به‌غدا، روویدا.
ئه‌م هێرشه‌ش چه‌ند كاتژمێرێك دوای ووتاری سه‌رۆك وه‌زیری عیراقی، ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری، بۆ ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو كه گوتی عیراق دووباره ئاسایش و سه‌قامگیری به‌هێز ده‌بێته‌وه.
له گوتاره‌كه‌ی ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه له نیویۆرك، سه‌رۆك وه‌زیر گوتی مه‌شق به هێزه‌كانی عیراقی ده‌كرێت تاوه‌کو كێشه‌كانی ئاسایش بگرنه ده‌ست و هه‌ركاتێكیش توانیان به‌رگری له خۆیان بكه‌ن، ئه‌وا داوا له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ن عیراق جێبهێلن.