سه‌رۆك بوش ڕۆژی هه‌ینی سه‌ردانی كه‌ناری كه‌نداوی مه‌كسیكۆ ده‌كات تاوه‌كو له نزیكه‌وه ته‌ماشای ئه‌و وێرانكارییه بكات كه له ئه‌نجام باهۆز و زریانی كاتریناوه كه‌وتووه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك داوای له باوكی سه‌رۆكی پێشوو بوش و سه‌رۆكی پێشوو بیڵ كلنتۆن كردووه كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌وڵێكی یارمه‌تی كۆكردنه‌وه بۆ قوربانیانی ئه‌و شه‌پۆله بده‌ن. كۆشكی سپی گوتویه‌تی به‌ڕێز بوش به ناوچه زیان پێگه‌یشتووه‌كانی ولایه‌تی ئه‌له‌باما و لویزیانا و میسیسپی له ڕێگه‌ی ئاسمان و ئه‌گه‌ر بكرێت سه‌ر زه‌وی ده‌گه‌ڕێت. یاریده‌ده‌ره‌كانی بوش ده‌ڵێن سه‌رۆك بوش سه‌دانی ناوچه‌ی نیو ئۆرلینس ده‌كات كه لافاو شاره‌كه‌ی گرتۆته‌وه.
به‌ڕێز بوش ڕۆژی چوارشه‌ممه هه‌ندێ له ناوچه وێرانبووه‌كانی به فڕۆكه بینی و به سه‌ر ئاسمانی كه‌نداوی مه‌كسیكۆ تێپه‌ڕی له ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ واشنتۆنی پایته‌خت له كراوفۆردی ویلایه‌تی تكساسهوه. سه‌رۆك باهۆز و زریانی كاترینای به یه‌كێك له كاره‌ساته سروشتیه هه‌ره خراپه‌كانی وه‌سف كرد كه له مێژووی ئه‌مریكادا ڕوویدابێت و گوتویه‌تی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و ئاسایی كردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌كه چه‌ند ساڵێكی پێده‌چێت.