عێراقیه‌كان پرسه بۆ سه‌دان حاجی شیعه‌كان ده‌گێڕن كه ڕۆژی چوارشه‌ممه له ماوه‌ی بۆنه‌یه‌كی ئاینی له‌سه‌ر پردێكی به‌غدا كه‌وتنه خواره‌وه و گیانیان له‌ده‌ستدا. زۆربه‌ی قوربانیه‌كان بۆ شاری پیرۆزی نه‌جه‌ف نێراون تاوه‌كو له‌وێ بنێژرێن. وه‌زیری ته‌ندروستی عێراقی ده‌ڵێت 965 كه‌س له‌و ڕووداوه‌دا كوژراوه.
كاربه‌ده‌ستانی دیكه‌ش ده‌ڵێن ته‌رمی زیاتریان له ڕووباری دیجله‌ی ژێر ئه‌و پرده هێناوه‌ته ده‌رێ. به‌ڵام په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌ـریكا له به‌غدا ده‌ڵێت هه‌ندێ له كاربه‌ده‌ستانی عێراقی و كارمه‌ندانی له‌شكری ئه‌مریكی پرسیار له وورده‌كارییه‌كانی ئه‌م ڕووداوه ده‌كه‌ن. وه‌زیرانی به‌رگری و ناوخۆی عێراقیش ده‌كۆڵنه‌وه‌ه له‌وه‌ی كه به ته‌واوه‌تی چی ڕوویداوه و چی بووه.
هه‌ندێ له كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن له‌وانه‌یه ژماره‌ی قوربانیه‌كان زیادڕه‌وی تیاكراوه. كاربه‌ده‌ستان ده‌شڵێن ده‌ربازبوونی به شاڵاوی خه‌ڵكه‌كه كاتێك ده‌ستی پێكرد كه هه‌ندێك كه‌سان له نێو قه‌ره‌باڵغیه‌كه‌دا به حاجیه‌كانیان گوتبوو كه‌وا هێرشبه‌رێكی خۆكوژ له نێویاندایه.