سه‌رۆكی توندڕه‌وی نوێی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد لیستی پێشنیاركراوی كابنه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كردووه و باوه‌ڕده‌كرێت ووتوێژێكی دوورودرێژ له‌سه‌ر ئه‌و 21 كاندیده بكرێت.
سه‌رۆكی ئێرانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ماوه‌ی گوتارێكدا گوتی ئه‌و كه‌سانی به‌هێز و ئازا و شاره‌زای به‌ربژار كردووه.
په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا به‌ختیار ئه‌حمه‌د له تاران زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م باسه ده‌دوێ و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.