ڕێبه‌ری فه‌له‌ستینیه‌كان مه‌حمود عه‌باس ده‌ڵێت پێویسته ڕێگه به ئیسرائیل بدریت به شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه و شارستانیانه له غه‌ززه بكشێته‌وه. تاوه‌كو بۆ جیهانی نیشان بده‌ین كه‌وا گه‌لی فه‌له‌ستینی شایسته‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادییه.
به‌ڕێز عه‌باس له ماوه‌ی گوتارێكدا بۆ په‌رله‌مانی فه‌له‌ستینی ئه‌م تێبینیانه‌یداو گوتی كشانه‌وه له غه‌ززه سه‌ره‌تای به‌دیهێنانی خه‌ونێكه و ڕێگه‌یه‌كه به‌ره‌و كشانه‌وه‌ی ئیسرائیل له كه‌ناری خۆرئاوا و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی فه‌له‌ستینی كه پایته‌خته‌كه‌ی ئورشه‌لیم ئه‌لقودس بێت.
له‌شكری ئیسرائیلیش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نامه‌ی هۆشدارییان به‌سه‌ر نیشته‌جێبوه‌كاندا دابه‌ش كردووه و پێیان ڕاگه‌یاندوون كه‌وا ده‌بێت له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ماڵه‌كانیان جێهێڵن و ئه‌وانه‌ش كه تاوه‌كو حه‌ڤده‌ی مانگی هه‌شت نه‌ڕۆن ئه‌وا هێزه له‌شكرییه‌كان به‌زۆر ده‌ریان ده‌كه‌ن.