رێكخه‌ری پۆلیسی له‌نده‌ن ئیان بلێر ده‌لێت له‌وانه‌یه شانه‌ی تری تیرۆرستی هه‌بن كه له توانایان بێت هێرشی تر ئه‌نجام بده‌ن، له كاتێكدا كه لێكۆلێره‌وان به‌رده‌وامن له گه‌ران به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندیان به هێرشه‌كانی رۆژی بیست و یه‌كی ئه‌م مانگه بۆ سه‌ر سیسته‌می گواستنه‌وه‌ی له‌نده‌ن هه‌بێت.
به‌رێز بلێر ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه گوتی كه پۆلیسی دژه تیرۆر هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كا چه‌ند كه‌س ده‌ستیان له هێرشه سه‌رنه‌كه‌وتوه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو هه‌بووه.
هه‌ر ئه‌مرۆ پۆلیسی به‌ریتانی نۆ كه‌سی تری گرت، كه وا باوه‌ر ناكرێت هیچیان ئه‌و سێ گومانلێكراوانه بن كه تاكو ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراون.