Accessibility links

ده‌ستوری نوێی عیراق له‌وانه‌یه له كاتی دیاركراو ئاماده نه‌بێت


ده‌ستوری نوێی عیراقی له‌وانه‌یه رووبه‌روی دواخستن ببێته‌وه، له‌و كاته‌ی كه ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی سوننه‌ی كۆمیته‌ی دارشتنی ده‌ستوور كاره‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی راگرتووه، دوای كوشتنی ئه‌ندامێك و دوو راویژكاری كۆمیته‌كه.

ئه‌ندامانی كۆمیته‌كه ده‌لێن ئه‌وان به‌ بێ پاراستنێكی باشتر ناتوانن كار بكه‌ن.

هاوكات پۆلیس رایگه‌یاند كه‌وا هێرشبه‌رێكی خۆكوژ له ناوه‌راستی گروپێك هاولاتی عیراقی خۆی ته‌قانده‌وه كه ده‌یانویست خۆیان بۆ له‌شكری عیراقی ناونوس بكه‌ن و به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌ كه‌سی كوشت و ژماره‌یه‌كی تری بریندار كرد.

XS
SM
MD
LG