سه‌رۆك بوش به توندی هێرشه تیرۆرستیه‌كانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی له‌نده‌نی مه‌حكوم كرد و ده‌ڵێت ئه‌و و ڕێبه‌رانی تری جیهانی سه‌ر به تیرۆرستان دانانه‌وێنن.
به‌ڕێز بوش پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانی تۆنی بلێر و خه‌ڵكی له‌نده‌نی كرد له كاتێكدا له ده‌ره‌وه‌ی لوتكه‌ی گروپی هه‌شت له سكۆتله‌ندا بۆ په‌یامنێران قسه‌ی كرد.
كاربه‌ده‌ستانی كۆشكی سپی ده‌ڵێن به‌ڕێز بوش نیازی وایه ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆ ووڵات بگه‌ڕێته‌وه.
له واشنتۆن، ئه‌ندامانی كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان له كۆنگرس، ئه‌م هێرشه‌یان به كارێكی نامه‌ردانه و دڕندانه له قه‌ڵه‌مدا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش، خانم كۆنده‌لیزا رایس په‌رتوكی تایبه‌ت به سه‌ره‌خۆشی له باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانی له واشنتۆن ئیمزا كرد و گوتویه‌تی تیرۆرستان ناتوانن سه‌ربكه‌ون.
وه‌زیری به‌رگری به‌ڕێز دۆناڵد ڕامسڤڵد گوتویه‌تی ئه‌مریكیه‌كان به سه‌ربه‌رزییه‌وه پستیوانی له گه‌لی به‌ریتانی ده‌كه‌ن كه‌وا خاوه‌ن بڕیار و خۆڕاگرن.