له سێ هێرشی خۆكوژی له دژی هێزه‌كانی پاراستنی عیراقی له شاری موسل و له چه‌ند هێرشێكی تر له به‌غدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه سی كه‌س كوژران.
له‌شكری ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه‌وا پازده كه‌س له هێرشێكدا له ده‌ره‌وه‌ی بنگه‌یه‌كی له‌شكری عیراقی له شاری موسل كوژران. هه‌روه‌ها هێرشبه‌رێكی تر ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له بنگه‌یه‌كی پۆلیسی عیراقی هه‌ر له موسل ته‌قانده‌وه و شه‌ش كه‌سی كوشت. هێرشبه‌ری سێیه‌م چووه ناو نه‌خۆشخانه‌ی گشتی موسل و خۆی ته‌قانده‌وه‌و چوار كه‌سی كوشت.
له رۆژهه‌لاتی به‌غدا و له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی گوله هاونێك ژنێك و دوو مندال كوژران. هه‌روه‌ها چه‌ند چه‌كدارێك ئه‌فسه‌رێكی بالای پۆلیسیان كوشت له به‌غدا.
له شاری كه‌ركوكیش هێرشبه‌رێكی خۆكوژ خۆی له نزیك كاروانێكی پۆلیس ته‌قانده‌وه و چوار ئه‌فسه‌ری پۆلیسی بریندار كرد.